وەزیری دەرەوەی ئێران : بەرجام تەنیا کاتالیزۆرێکە و هیچی دیکە

پەیامی کورد     ...   وەزیری دەرەوەی ئێران : بەرجام تەنیا کاتالیزۆرێکە و هیچی دیکە

ئەمیرعەبدۆڵڵاهیان سەرەڕای ئاماژە بە پێویست‌ نەبوونی ووتووێژە ناوەکییەکانی ڤییەن ڕایگەیاند کە ئەگەر ئەم وتووێژانە بە ئاکامیش نەگات، گرفتێک نایەتە پێش چوونکە ئێمە بەرجام تەنیا وەکوو کاتالیزۆر و پاڵنەرێک دەبینین بۆ خێراکردنەوەی پێوەندییەکان بۆ پێشکەوتنە ئابوورییەکانی ئێران.

حسێن ئەمیرعەبدۆڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی یەکشەممە ، پاش گەرانەوەی لە نیویۆرک بۆ ئێران، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: نامانهەوێت داهاتووی ئێران گرێ بدەین بە وتووێژە ناوەکییەکانی ڤییەنا، ئەو وتووێژانە هێڵی سووری دەوڵەتی ڕەئیسییە.

ناوبراو بەئاماژە بە پێوەندییە ئابوورییەکان و بڕیارە دژبەیەکەکانی دەوڵەتی جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا، لەهەمبەر گەمارۆکانی سەر ئێران وتی: ئەو پەیامگەلەی ئەمریکا کە لە ڕێگەی تۆڕە میدیاییەکان و ناوەندە دیپلۆماتیکەکان دەگەنەوە بە ئێمە، نابنە سەرچاوەی بڕیاری کۆتایی ئێمە لەهەمبەر وتوێژە ناوەکییەکانی ڤییەننا و ئێمە لەسەر بەکردەیی کردنی بەڵێنەکانی ئەمریکا بڕیار دەدەین.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە