وەزیری دەرەوەی ئێران : حێزبۆڵڵا هەموو ئازایەتی خۆی نیشان داوە بۆیە پشتیوانی ئێمەش بەردەوام دەبێت بۆیان
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئێران : حێزبۆڵڵا هەموو ئازایەتی خۆی نیشان داوە بۆیە پشتیوانی ئێمەش بەردەوام دەبێت بۆیان
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند : حێزبۆڵڵای لوبنان هەموو ئازایەتی خۆی نواندووە لە پشتیوانیکردنی فەڵەستینییەکانی غەززە، بۆیە پشتیوانی ئێرانیش بۆ حێزبۆڵڵای لوبنان بەردەوام دەبێت.
حسێن ئەمیرعەبدۆڵلاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند : حێزبۆڵڵا و مقاوەمەی لوبنان سەرجەم ئازایەتی و ژیری خۆیان نواند لە بەرەنگاربوونەوە و پشتیوانیکردنی فەڵەستینییەکانی غەززە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی مقاوەمەی لوبنان، سەرەڕای ئەوەش ئاسایشی لوبنان وەک ئاسایشی ئێران و ناوچەکە هەژمار دەکەن.
لە ئێستادا چاوەرێ دەکرێت حسێن ئەمیرعەبدۆڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی لوبنان و حەسەن نەسرۆڵڵای سەرکردەی حێزبۆڵڵای لوبنانی کۆببێتەوە.
ئەم بابەتە 12008 جار خوێندراوەتەوە