وەزیری دەرەوەی ئێران : درووست کردنی بەندئاو لە لایەن تورکیاوە بۆ ئێمە جێگای قەبووڵ کردن نییە
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئێران : درووست کردنی بەندئاو لە لایەن تورکیاوە بۆ ئێمە جێگای قەبووڵ کردن نییە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ، ئەمیرعەبدۆڵلاهییان ڕایگەیاند : هەنگاوەکانی تورکیا لە حەوزەی درووستکردنی بەندئاو و کاریگەرییە خراپەکانی لە سەر ژینگە ، بۆ ئێران جێگای قەبووڵ کردن نییە .
لە ماوەی ٨ مانگی رابردوو لانیکەم ٣ جار لە دوو دیداری ڕووبەڕوو و بە پەیوەندی تەلەفۆنی داوای لە وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا کردووە گرینگیدانی جیددی تورکیا بۆ ئاو لە بەرچاو بگرێت .
٣ مانگی ڕابردوو شاندی کارناسانی وەزارەتی دەرەوەی و وەزارەتی ووزە سەردانی تورکیایان کرد و بڕیار وایە بەم زووانە لە تورکیاشەوە سەردانی ئێران بکەن
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە