وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا هۆشداری دەدات
موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، هۆشداری له‌ئه‌گه‌ری هه‌نگاونانی ئه‌مریكا بۆ په‌لكێشكردنی ئێران به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگیرساندنی شەڕ ده‌دات و رایگەیاند : " ئێران به ئاشكرا و ڕاسته‌وخۆ به‌رگری له‌به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی خۆی ده‌كات".
موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له پەیامێکی تویتەریدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ڕایگەیاند : دۆناڵد ترامپ له بڕی ئه‌وه‌ی سه‌رنج بخاته سه‌ر شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ په‌تای كۆرۆنا له ئه‌مریكا، ملیاره‌ها دۆلارخه‌رج ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی فڕۆكه بۆمب هاوێژه ستراتیژییه‌كانی B-52 و ناردنی "كه‌شتی گه‌ل" بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ووتیشی، "راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان له عێراقه‌وه، ئاماژه به پیلانگێڕییه‌ك ده‌كه‌ن كه مه‌به‌ست لێی درووستكردنی شه‌ڕه، به‌ڵام ئێران به‌دوای شه‌ڕدا نییه، به‌ڵكوو به ئاشكرا و ڕاسته‌وخۆ به‌رگری له هاوڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی خۆی ده‌كات".
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، دووهه‌م فڕۆكه‌ی B-52ی ووڵاته‌كه‌یان بۆ كه‌نداو وه‌رگرتووه، كه توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌یه. ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له زنجیره‌یه‌كی جووڵه سه‌ربازییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا دێت.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە