وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان ووتی، بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و مەبەست لەو سەردانەش بۆ ئەوەیە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا زیاتر پەرەی پێ بدرێت و باس لە چەند پرسێکی دیکەش دەکرێت، لەوانە بازرگانی.
عەبدۆلڵا ئاکرەیی، ڕایگەیاند : "موحەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی دووشەممە بە سەردانێک و بە یاوەری شاندێکی پایە بەرز دەگاتە بەغدا و ڕۆژی سێشەممەش سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و ھاتنی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ھەرێم بۆ چەند مەبەستێکە و خۆیشی چەند جارێک سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە."
بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: "وەزیری دەرەوەی ئێران چوارەم جارە سەردانی ھەرێم دەکات."
ووتیشی: "لەو سەردانەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و پەیوەندییە بازرگانییەکان و ھەر پرسێکی پەیوەندیی بە ھەردوولاوە هەبێت، باسی لێوە دەکرێت."
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە