وەزیری دەرەوەی ئێران : فراوانكردنی مه‌ودای شه‌ڕه لە غەززە بوه‌ته شتێكی حه‌تمی
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئێران : فراوانكردنی مه‌ودای شه‌ڕه لە غەززە بوه‌ته شتێكی حه‌تمی
حسێن ئه‌میر عه‌بدۆللاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، فراوانكردنی بازنه‌ی شه‌ڕه‌كه له‌گه‌ڵ زیادبوونی چڕی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه بوه‌ته شتێكی حه‌تمی.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فه‌رمی ئێران، له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی هاوتا قه‌ته‌ریه‌كه‌ی، حسێن ئه‌میر عه‌بدۆللاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندوه، "به له‌به‌رچاوگرتنی تووندتربوونی شه‌ڕی دژی دانیشتوانی مه‌ده‌نی له غه‌ززه، فراوانكردنی مه‌ودای شه‌ڕه‌كه بوه‌ته شتێكی حه‌تمی.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه‌ی ئێران، هه‌ردوو وه‌زیر بیروڕایان له‌سه‌ر هه‌ندێك ده‌ستپێشخه‌ری پێشنیاركراو بۆ ئه‌گه‌ری ئاگربه‌ست ئاڵوگۆڕ كردوه.
له‌م دواییانه‌دا هێرشه‌كانی به ئامانجگرتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و سووریا زیاتر بوون و به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی پێنتاگۆن له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماسه‌وه كۆی گشتی هێرشه‌كان گه‌یشته 56 هێرش، ئه‌وه‌ش دوای هێرشێكی بێ وێنه‌ی حه‌ماس دێت بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه له 7ی مانگی رابردوو.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە