وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس کۆبووەوە
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس کۆبووەوە
حسێن ئەمیرعەبدۆڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە قەتەر کۆبووەوە. ئەم ڕاگەیاندنە لە لایەن تەلەفزیۆنی فەرمی ئێرانەوە کراوە.
لە میانەی دیدارەکەدا باسیان لە دۆخی غەززە و فەلەستین کردووە و عەبدۆڵڵاهیان هەروەها لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی ئەمیری قەتەر و پاشان لەگەڵ هاوکارەکەی شێخ موحەمەد بن عەبدۆلڕەحمان ئالی سانی کۆبووەوە.
عەبدۆڵڵاهیان هەروەها ئەمڕۆ سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە