وەزیری دەرەوەی ئێران کاتی کردنەوەی باڵیۆزخانەی ووڵاتەکەی لە سەعوودییە و ڕیازی لە تاران ئاشکرا کرد.
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئێران کاتی کردنەوەی باڵیۆزخانەی ووڵاتەکەی لە سەعوودییە و ڕیازی لە تاران ئاشکرا کرد.
حسێن ئەمیر عەبدۆڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، دوێنێ هەینی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەیرووت ی پایتەختی لوبنان، ڕایگەیاند، باڵیۆزخانەکان لە سەعوودییە و ئێران "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا" دەکرێنەوە.
عەبدۆڵڵاهیان ئاماژەی بە وادەیەکی دیاریکراو نەکردووە بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەکانی هەردوو ووڵات، کە لە مانگی ئازاردا ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانیان کرا.
بەچاودێری چین، هەریەک لە ئێران و عەرەبستانی سەعوودییە سەرقاڵی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لایەنن و چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەسەر ئاستی باڵا لەنێوان هەردوو ووڵات ئەنجام دراوە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە