وەزیری دەرەوەی ئێران : گەردەلوولی ئەقسا بڕیاری خودی فەلەستینییەکان بوو
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئێران : گەردەلوولی ئەقسا بڕیاری خودی فەلەستینییەکان بوو
ئەمیر عەبدۆڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند : ئێمە پشتیوانی فەلەستین دەکەین و ئینکاریمان نەکردووە، بەڵام ئێران هیچ پەیوەندییەکی بە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقساوە نییە.
ئەوەی لە ٧ی ئۆکتۆبەردا ڕوویدا، بڕیاری خودی فەلەستینییەکان بوو.
ئەمیر عەبدۆڵڵاهیان ئەم لێدوانانەی لە ووڵامی قسەکانی بەشێک لە بەرپرسانی ئیسرائیل دا کە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئێران لە پشت ئۆپراسیۆنی گەردەلولی ئەقساوەیە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە