وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەرێمی کوردستان
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەرێمی کوردستان
موحەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی لێکرا.
بە پێی زانیارییەکان موحەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە فڕۆکەیەکی تایبەت بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتوەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی پێشوازی لێکراوە و دواتر لە هۆڵی پێشوازی فڕۆکەخانە بۆ ماوەیەکی کورت پێکەوە کۆبونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و تاران تاوتوێ دەکەن.
موحەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بەمەبەستی پەرەپێدانی هەماهەنگی دوو لایەنە، بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق-ئێران و کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراق، بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە گەیشتە بەغدا.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە