وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : ئێران له سەردەمی ترامپ چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : ئێران له سەردەمی ترامپ چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ له بروکسل هۆشداری لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی دا.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هیچ ووڵاتێک لە جیهاندا پێشوازی لە ئەگەری گەیشتن بە توانای ڕژێمی ئێران بە توانای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی ناکات، هەرچەندە کاردانەوە و هەڵوێستی ووڵاتان لەم بارەوە جیاوازە.
ڕوبیۆ بە ئاماژەدان بە وتووێژەکانی لووتکەی ناتۆ سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیارە ئەم پرسە بگەێنێتە کۆتایی.
ناوبراو زیادی کرد : ترامپ بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە ئێران لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا لە هیچ بارودۆخێکدا چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت.
ئەم بابەتە 46 جار خوێندراوەتەوە