وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : موحەمەد بن سەلمان تا ماوەیەکی زۆر حۆکمڕانی عەرەبستان دەبێت و دەبێ لەگەڵیدا کار بکەین

پەیامی کورد      ...    وەزیری دەرەوەی ئەمریکا   : موحەمەد بن سەلمان تا ماوەیەکی زۆر حۆکمڕانی عەرەبستان دەبێت و دەبێ لەگەڵیدا کار بکەین .

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە کە " موحەمەد بن سەلمان " وەلیعەهدی عەرەبستان ، بڕیار وایە تا ماوەیەکی درێژخایەن لەم ووڵاتەدا حۆکمڕانی بکات و هەروەها ووتی ، کە ئەمریکا دەبێ لەگەڵ ئەم بەرپرسانەدا چالاکی و هاوکاری یان هەبێت .

ئەنتۆنی بلێنکن ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ، لە ووتووێژێکدا لەگەڵ CNN لە ووڵامدانەوە بە پرسیارێک دەربارەی ئەوەی کە بۆچی دەوڵەتی بایدن بۆ سزادانی موحەمەد بن سەلمان لە سەر کوشتنی خاشقجی یا سەرۆککۆماری چین سەبارەت بە فریودانی جیهان دەربارەی بابەتی کۆرۆنا هیچ ڕێکارێکی نەگرتووەتە بەر ، ووتی : " پێش ئەوەی کە بمانەوێت تەماشای ڕابردووی کەسەکان بکەین یا خود بە تەماشای داهاتوو بەرگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ڕووداوانە بین دەبێ سەرەتا متمانەمان هەبێت کە چ ڕووداوێک هاتووەتە پێشەوە و ئێمە هێشتا لە ڕاستییەکان بێ ئاگاین ."

ئەو ووتی کە دەوڵەتی ئەمریکا لە ماجەرای خاشقجی ڕاپۆرتێکی ئەمنییەتی بڵاو کردەوە و لەوەدا ڕۆڵی وەلیعەهدی پشتڕاست کردووەتەوە و ئەمەش لە خۆیدا بابەتێکی گرینگە چوونکە نیشان دەدات کە دەوڵەتی ئەمریکا ش وەلیعەهد بە بەرپرسیار دەزانێت .

هەروەها ووتی : جیا لەوەی کە دەبی جۆرێک بیر بکرێتەوە کە بۆ بەرژەوەندییەکانی ئێمە بە سوودتر بێت و جەختی کردەوە کە چ حەزمان لێ بێت چ حەزمان لێ نەبێت دەبێ لەگەڵ عەرەبستان وەکوو شەریک لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا هاوکاریمان هەبێت و یەکێک لەم هاوکارییانە هەوڵدان بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ لە یەمەن ە 

بلینکن ووتی کە وەلیعەهدی عەرەبستان بە ئەگەری زۆر بەهێز بڕیار وایە تا ماوەیەکی درێژخایەن لەم ووڵاتەدا حۆکمڕانی بکات و دەبێ لەگەڵ هەموو سەرانی ووڵاتان دا لە ڕاستای بەرژەوەدنییەکانمان هاوکاریمان هەبێت تەنانەت ئەگەر جاروبار هەندێک کاریان ئەنجام دابێت کە لە جاوی ئێمەوە مەحکوومە .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە