وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : نیگەرانی هاوڕایی و هاولایەنی کۆماری خەڵقی چین لەگەڵ ڕووسیا ین
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : نیگەرانی هاوڕایی و هاولایەنی کۆماری خەڵقی چین لەگەڵ ڕووسیا ین
سی ئێن بی سی ڕایگەیاند : ئانتۆنی بلینکن وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە ، نیگەرانی هاوڕایی و هاو لایەنی کۆماری خەڵقی چین لەگەڵ ڕووسیان و وا بیر ناکاتەوە کە چین ڕەفتارێکی بێ لایەنەی هەبێت ، چوونکە چین لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پاڵپشتی لە ڕووسیا کردووە و بانگەشەکانی ڕووسیای بەهێز کردووە .شی جین پینگ ، سەرۆککۆماری چین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا کە لە بەرواری ١٣ی جوون لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا هەیبووە ، ئەم بابەتەی ڕوون کردووەتەوە کە لە سەر بڕیاری بەدیهێنان و درووستکردنی شەراکەت لەگەڵ ڕووسیادا وەستاوە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە