وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە چین
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە چین .
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە ڕەفتارگەلی دوژمنکارانە هۆشداری دەداتە چین
بە پێی ڕاپۆرتێک ئانتۆنی بلینکن وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە یەەکەمین سەفەری دەرەوەی خۆی وەکوو وەزیری ئەو ووڵاتە سەردانی ژاپۆن ی کرد و هەڕەشەی لە چین کرد . ئەو داوای لە چین کرد دەست لە ڕەفتارە دوژمنکارانە و هەڕەشە ئامیزەکانی خۆی هەڵبگرێت . ئەمریکا و چین سەبارەت بە بابەتگەلێکی جیاواز لەوانەش دەریای باشووری چین ، سەرچاوەی کۆرۆنا ، موسڵمانانی ئیغوور ، تایوان و هۆنگ کۆنگ لە دەرگیری و کێشە و گرفت دان .
بلینکن هۆشداری دا ئەگەر پێویست بکات ئەمریکا لە ژۆر دژ بە ڕەفتارە دوژمنکارانەکانی چین لە دەریای باشووری چین کەڵک وەردەگرێت . ئەو کە هاوڕا لەگەڵ وەزیری بەرگری سەردانی ژاپۆن ی کردووە داوای لە چین کرد دەست لە ئازار و هەڕەشەی دراوسێیەکانی خۆی هەڵبگرێت .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە