وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : گەڕانەوە بۆ گرێبەستی ووزەی ئەتۆمی لە داهاتوویەکی نزیک بە هیچ شێوەیەک ناکرێت

پەیامی کورد   ...  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : گەڕانەوە بۆ گرێبەستی ووزەی ئەتۆمی لە داهاتوویەکی نزیک بە هیچ شێوەیەک ناکرێت

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: بە ڕەچاوکردنی ووڵامی کۆماری ئیسلامی بە ڕەشنووسەکەی یەکیتی ئەورووپا، لێکگەیشتن بەمەبەستی ژیانەوەی بەرجام لە داهاتوویەکی نزیکدا ، بە هیچ شێوەیەک ناکرێت .

به پێی ڕاپۆرتێک ، ئانتۆنی بلینکن لە ووڵامی پرسیاری هەواڵنێران سەبارەت بە گرێبەستی ناووکی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ووتی: ناتوانم کاتێکی دیاریکراو  پێش بێنی بکەم، جگە لەوە بڵێم کە کۆماری ئیسلامی نایەوێت ئەم گرێبەستە بکات یاخود پێ ناکرێت.

ناوبراو لە دوایین لێدوانەکانیدا ڕایگەیاند بوو: ووڵامی کۆماری ئیسلامی بە پێشنیازی یەکیتی ئەورووپا بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام، گفتوگۆکان بەرەو دوا دمانبات و ئەو هەنگاوانە هاویشتبوومان بۆ پێشەوەچوونی ئەم پروسەیە، پووچەڵ دەکاتەوە.

ووڵامی کۆماری ئیسلامی بە ڕەشنووسەکەی یەکیتی ئەورووپا بۆ زیندوو کردنەوەی گرێبەستی ئەتۆمی کاردانەوەی سێ زلهێزی ئەورووپی و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لێکەوتەوە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە