وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سبەی لە بەغدایە
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سبەی لە بەغدایە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، سبەی سێشەممە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی عێراق دەکات.
ئەحمەد سەحاف ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، سبەی سێشەممە دۆمینیک راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی عێراق دەکات.
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکراشیکرد، سەردانەکەی راب بۆ یەک رۆژە و سبەی دەگاتە بەغدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی بەرهەم ساڵح ، موستەفا کازمی سەرۆکی حکوومەت و موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان دەکەوێت.
لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی، چەند رۆژێک بەرلەئێستا رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بەنیازە پرسی مانەوەی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و پەیوەندییەکانی بەغدا و لەندەن لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ بکات، بەڵام گرینگترین بابەتە تاوتوێکردنی مەلەفی بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە لەعێراق.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە