وەزیری دەرەوەی سووریا  : مافی مرۆڤ بووەتە کەرەستەی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە دژی ووڵاتانی سەربەخۆ

پەیامی کورد     ...   وەزیری دەرەوەی سووریا  : مافی مرۆڤ بووەتە کەرەستەی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە دژی ووڵاتانی سەربەخۆ

فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سووریا لە ووتارێکدا ووتی کە بڕیارگەلی سیاسی شەورای مافی مرۆڤ ڕیگای بۆ دەستوەردانی ووڵاتانی داگیرکار و دەستدرێژکاری و پاڵپشتی تێرۆریستان دەکاتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک مێقداد ووتی شەورای مافی مرۆڤ وەکوو کەرەستە بۆ کەڵک وەرگرتنی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە ووڵاتانی دیکە بووە تاکوو بە هاوکاری ناوی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بەردەوامی بە دەستوەردانەکان و داگیرکارییەکانی خۆی بدات .

وەزیری دەرەوەی سووریا ووتی : " ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بە پێداگری لە کەڵک وەرگرتن لە شەورای مافی مرۆڤ بووەتە هۆکاری سەپاندنی ڕێکارگەلی دووگانە لە بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ مافی مرۆڤ بووە .

ئەو لە بەردەوامیدا جەختی لە گفتۆگۆگەلی سازندە بۆ حۆرمەتدانان لە سنووری تایبەتی ووڵاتان و فراوانی و جۆراوجۆری کلتووری و ناسنامەیی ئەوان کردەوە و ووتی کە لەبەر ئەوەی کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بە پێی گفتۆگۆوەکان دامەزراوە .


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە