وەزیری دەرەوەی سوید : متمانەی ئەمنییەتیمان بۆ ئەندامبوونی ناتۆ لە ئەمریکا وەرگرتووە
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی سوید : متمانەی ئەمنییەتیمان بۆ ئەندامبوونی ناتۆ لە ئەمریکا وەرگرتووە
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند : " ئان لیند " وەزیری دەرەوەی سوید ووتوویەتی کە ووڵاتەکەی پشتوانە و متمانەگەلێکی لە ئەمریکاوە بە دەست گەیشتووە کە بەو پێیە لە کاتی پێداچوونەوەی داواکارییەکانی ئەم ووڵاتە بۆ ئەندامبوون لە ڕێکخراوی پەیمانی ئاتڵانتیکی باکوور " ناتۆ " لە لایەن ٣٠ ووڵاتی ئەندامی ئەم هاوپەیمانییە ، دەکەوێتە ژێر پاكپشتی ئەمریکاوە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە