وەزیری دەرەوەی عوممان : دانووستانەکانی ئێران و ئەمریکا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی عوممان : دانووستانەکانی ئێران و ئەمریکا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت
بەدر ئەلبووسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عوممان، باسی لە بەردەوامی دانووستانەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا لە هەفتەی داهاتوودا كرد و ڕایگەیاند کە بڕیارە ڕۆژی ١٣ی بانەمەڕ دانیشتنی لە ئاستی باڵا بەڕێوە بچێت.
بە ووتەی ناوبراو، لە گفتوگۆکانی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، هەردوولا جەختیان لەسەر ئیرادەی هاوبەش بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و پابەندبوونی درێژخایەن كردەوە، هەروەها باسیان لە پرسە سەرەکییەکان، ئامانج و پرسە تەکنیکییەکان کردووە.
ئەم بابەتە 62 جار خوێندراوەتەوە