وەزیری دەرەوەی عوممان گەیشتە ڕۆما
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی عوممان گەیشتە ڕۆما
وەزیری دەرەوەی عوممان سەردانی ئیتاڵیا دەکات / بەدر ئەلبووسەیدی ڕایگەیاند : پشتیوانی ئیتالیا لە میوانداریکردنی دانووستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە ڕۆما بەرز دەنرخێنین
لە سەرووبەندی دووەمین دانیشتنی دانووستانی ئێران و ئەمریکا، وەزیری دەرەوەی عوممان گەشتێکی بۆ ئیتاڵیا کرد. ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: پشتیوانی ئیتالیا بۆ میوانداریکردنی دانووستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە ڕۆما بەرز دەنرخێنین.
لە سەروبەندی دووەمین دانیشتنی دانووستانی ئێران و ئەمریکا، بەدر ئەلبووسەیدی وەزیری دەرەوەی عوممان سەفەری بۆ ئیتاڵیا کرد.
بە پێی ڕاپۆرتێک ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی : پشتیوانی ئیتالیا بۆ میوانداریکردنی دانووستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە ڕۆما بەرز دەنرخێنین.
پێشتریش ئاژانسی ئاکسیووسی ئەمریکی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاندبوو کە خولی دووەمی دانووستانەکانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە باڵیۆزخانەی عوممان لە ڕۆما بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، پێدەچێت گفتوگۆکان لە دەورووبەری کاتژمێر 5ی بەیانی بەکاتی ڕۆژهەڵات دەست پێ بکەن و لانیکەم بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بەردەوام بن.
ئەم بابەتە 29 جار خوێندراوەتەوە