وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی : جۆری پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران کاریگەری لە سەر ناوچەکە دەبێت

پەیامی کورد  ...  وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی : جۆری پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران کاریگەری لە سەر ناوچەکە دەبێت

جەختکردنەوەی وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی لە چاوپێکەوتنی لەگەل جێگری پەرلەمانی سەرۆککۆماری ئێران لە سەر کاریگەر بوونی جۆری پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ڕیاز لە سەر ناوچەکە .

بە پێی ڕاپۆرتێک سید موحەمەد حسێنی ، جێگری پەرلەمانی سەرۆککۆماری ئێران کە بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی ڕاسپاردەکردن و سوێند خواردنی لۆلا داسیلۆڤا ، سەرۆککۆماری بەرازیل سەردانی ئەم ووڵاتەی کردووە لە میانەی ئەم مەراسیمەدا لەگەڵ فەیسەڵ بێن فەرحان ، وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سەحوودی دیدار و گفتووگۆی ئەنجامداوە .

حسێنی لەم چاوپێکەوتنەدا لەگەل فەیسەڵ بێن فەرحان ، وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان گرینگ و بە پێویست زانینی بەردەوامی گفتووگۆ گەلێک کە بە نێوەندگیری ووڵاتی عێراق ەوە دەستی پێکردبوو جەختی کردەوە .

فەیسەڵ بێن فەرحان یش هەروەها لە سەر ئەم خاڵە جەختی کردەوە کە پێداگرن دۆخ و نیگەرانگەلێک کە بوونیان هەیە ، یەک بە یەک بخرێنە بەر باس تاکوو بتوانن بگەنە دەرئەنجام . ئەو هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە : جۆری پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو ووڵات کاریگەری لە سەر ناوچەکە دەبێت .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە