وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی هۆشداری دەدات
فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سەعوودیە هۆشداری دەداتە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دەست پێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی .
بن فەرحان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی دۆیچێڤێلەی ئاڵمانیا ڕایگەیاند : ئەگەر ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات ، هەموو ووڵاتانی ناوچەییش هەوڵ دەدەن ببنە خاوەن چەکی ئەتۆمی ، ئەوەش واتایەکی مەترسیدارە و پێشبینی ناکرێت جیهان و ناوچە بەرەو کام ئاراستە هەنگاو دەنێت .
وەزیری دەرەوەی سەعوودیە لە کۆتایی دا ئاماژە بەوە دەکات ، دڵنیام ئێوەی سەرکردەکانی جیهانی نازانن چی ڕوودەدات ئەگەر ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆم ڕابگات ، بۆیەش داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکەم ، ئەگەر ئێران بگەرێتەوە ڕێککەوتنی ئەتۆمیش پێویستە فشارەکان هەروا بەردەوام بن چوونکە ئێران جێگەی دڵنیایی نییە لە پابەند بوون بە ڕێککەوتنەکان ، بۆیەش پێم وایە ،نوێ بوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران دەبێت سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ چاودێریکردنی زیاتر .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە