وەزیری دەرەوەی عەرەبستان دوای ٧ ساڵ سەردانی تارانی کرد

پەیامی کورد   ...  وەزیری دەرەوەی عەرەبستان دوای ٧ ساڵ سەردانی تارانی کرد

حسێن ئەمیر عەبدۆڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە تاران کۆبووەوە. کۆبوونەوەکە دوای ٧ ساڵ بوو و بۆ یەکەمین کۆبوونەوەی ئاستی وەزاری لە تاران زۆر گرینگە. دیداری دوو وەزیر لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەڕێوەچوو. دوای بەخێرهاتنی وەزیری عەرەبستان ، کۆبوونەوەی دووقۆڵییان ئەنجامدا و هەر وەزیرێک لەبەردەم ڕۆژنامەوانیدا دەرکەوت.

فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستان ڕایگەیاند : چاوەڕوانی دامەزراندنی پەیوەندی برایانە و دراوسێیانە لەگەڵ ئێرانین. ئێمە پێشوازی لە حاجیانی ئێرانی دەکەین و بەم زووانە کونسووڵخانەکانمان لە تاران دەکەینەوە”.

عەبدۆڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ڕایگەیاند کە دیدارێکی باشیان لەگەڵ سەعوودیە ئەنجامداوە و لەگەڵ سەعوودیە بۆ ئاشتی و سەقامگیری کاردەکەن. هەروەها هەردوو وەزیرەکە باسیان لە دۆخی فەلەستین و سوودان کرد.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە