وەزیری دەرەوەی عەرەبستان : پاڵپشتی ڕەوانی و ئابووری لە بەرامبەر پاشهاتەکانی کۆرۆنا لە سەرووی گرینگییەکانی G20 ە

پەیامی کورد     ...     وەزیری دەرەوەی عەرەبستان  :  پاڵپشتی ڕەوانی و ئابووری لە بەرامبەر پاشهاتەکانی کۆرۆنا لە سەرووی گرینگییەکانی G20 ە

فەیسەل بن فەرحان وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان ی سەعوودی جەختی کردەوە کە پاڵپشتی ڕەوانی و ئابووری لە بەرامبەر پاشهاتەکانی ڤیرووسی کۆرۆنای گشتگیر دا لە سووری گرینگییەکانی کۆنفڕانسی گرووپی G20 ە کە ووڵاتەکی میوانداری ئەم پڕۆگارامەیە .

بە پێی ڕاپۆرتێک وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی ووتی : " دانیشتنی ڕابەرانی G20 ، ئەمساڵ لە دۆخێکی تایبەتدا بەڕیوە دەچێت کە ڤیرووسی کۆرۆنا کێشەگەلیکی گەورەی لە سەر هەموو جیهان بەدی هێناوە و بەربەستێکی گەورەی درووست کردووە لە بوارگەلی جیاوازدا .

ئەو هەروەها ڕایگەیاند : لە کاتێک کە عەرەبستانی سەعوودی سەرۆکایەتی گرووپی G20 ی گرتووەتە سەر شان بە فەرمانی مەلەک سەلمان بن عەبدۆلعەزیز ئالی سەعوود و لەگەڵ پێداچوونەوەی بەردەوام و چاودێری ڕاستەوخۆی موحەمەد بن سەلمان ، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی وەزیران و وەزیری بەرگری عەرەبستانی سەعوودی ، بەرنامەیەکی تەواو و تێری ڕێک خستووە .

ئەو ووتی : " ئەم بەرنامەیە لە سەر سێ مێحورەی سەرەکی کار دەکات : توانامەند کردنی مرۆڤ ، پاریزگاری کردن و پاراستنی وەزین و شکڵگیری گەلی هیواگەلی نوێ و ئەمە بە هۆی هەوڵ بۆ دەستەبەرکردنی دۆخی گونجاوە کە نەتەوەکان ، بە تایبەتی ژنان و گەنجانی بۆ کار و پێشکەوتن تەوانمەند دەکات 

 


ئەم بابەتە 12005 جار خوێندراوەتەوە