وەزیری دەرەوەی عەرەبستان : پەیوەندی ئێمە لەگەل ئیسرائیل لە قازانجی ناوچەکەیە

پەیامی کورد      ...    وەزیری دەرەوەی عەرەبستان  :  پەیوەندی ئێمە لەگەل ئیسرائیل لە قازانجی ناوچەکەیە .

فەیسەڵ بن فەرحان ئالی سەعوودی ، وەزیری دەرەوەی عرەبستانی سەعوودی لە ووتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند کە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل بە قازانجی ناوچەکەیە .

ئەو بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕێکەوتن بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی عەرەبستان ی سەعوودی لەگەڵ ئیسرائیل تا ئاستێکی زۆر پەویەندی بە پێشکەوتنی ڕەوەندی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ە و ووتی : ئاسایی بوونەوەی دۆخی ئیسرائیل لە ناوچەکە قازانجی بێوێنەی بۆ هەموو ناوچەکە دەبێت 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە