وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا : دەبێ پێش بە خۆکوژی لۆبنان بگیرێت

پەیامی کورد       ...     وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا   :  دەبێ پێش بە خۆکوژی لۆبنان بگیرێت .

وەزیری دەرەوەی لۆبنان داواکاری پێش گرتنی ئەو شتەی کە ناوی لێدەنرێت " خۆکوژی بە کۆمەڵ لە لۆبنان " ە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ژان ئێڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کە بۆ چەندەمین جار لە چەند مانگی ڕابردوودا سەردانی لۆبنان دەکات جارێکی دیکەش هەڕەشەی لە ئاستی سیاسی ئەم ووڵاتە کرد و داوای هەر چی زووتر خێراکردنی ڕەوەندی چاکسازی وەکوو ئەوەی کە پاریس چاوەڕوانی لێدەکات بوو . فەڕەنسا لە دوای تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت فشارێکی بێڕاوەستانی خستووەتە سەر سیاسییەکانی ئەم ووڵاتە تاکوو ئەوان ناچار بکات دەوڵەت تەشکیل بکەن و چاکسازییەکان دەست پێبکەن .

لۆدریان هۆشداری دا هێشتا هیچ نیشانەیەکی پۆزیتیڤ لە ڕوودانی چاکسازی لە ڕەوەندی سیاسی و کۆمەلایەتی لە لۆبنان نابینرێت . ئەو ووتی : دەبێ لە سەر گرینگی و بەپەلە و خێرابوونی بۆنبەستی سیاسی لە لۆبنان بشکێندرێت . بە بڕوای من سیاسەتمەداران و کەسانی هەڵکەوتوو ی لۆبنان هێشتا نوێ و ئیرادەی پێویست یان بۆ ئەنجام دانی چاکسازی لە ووڵاتدا نییە و بەرپرسیاریەتییەکانی خۆیان جێبەجێ ناکەن هەروەها جیددییەتی پێویست لەوان دا بەدی ناکرێت .

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کە لە چاوپێکەوتنی دوو ڕۆژەی خۆیدا لە لۆبنان لەگەڵ میشڵ عۆن سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە و نەبیە بری سەرۆکی پەرلەمان و سەعد حەریری سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی ئەم ووڵاتە هۆشداری دا : ئەگەر سیاسییەکانی لۆبنان بەرپرسیارییەتییەکانی خۆیان لە بەرامبەر ووڵاتدا جیبەجێ نەکەن دەبێ چاوەڕێی پاشهاتەکانی ئەوە بین 

ئەو بە بێ ناو بردنی کەس یا گرووپێکی تایبەت ووتی : هەندێک لە لۆبنان بە دوای مردنی بەکۆمەڵی ووڵاتن و منیش لێرەم تاکوو پێش بەم هەنگاوە بگرم .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە