وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا : هەڕەشەی پووتین بە چەکى ئەتۆمى مایەی گاڵتەجاڕییە
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا : هەڕەشەی پووتین بە چەکى ئەتۆمى مایەی گاڵتەجاڕییە
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایدەگەێنێت هەڕەشەی پووتین بە چەکى ئەتۆمى مایەی گاڵتەجاڕییەو دەبێت ئەوەى لەبیر بێت کە ناتۆش خاوەنی چەکی ئەتۆمییە.
جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ووڵاتەکەى هەوڵی زۆریدا کە دۆخەکە نەگات بەمەى ئێستا، بەڵام بەهۆی سووربوونى پووتین لەسەر جەنگ هەوڵەکانیان بێ سود بوو.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا جەختی کردەوە، ئیستا کات درەنگ نییە بۆ راگرتنى شەڕو دەتوانرێت بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکرێن، بەڵام ئەوە لەلایەن ڕووسیاوە بەدی ناکرێت.
لەبارەى هەڕەشەکەى سەرۆکى ڕووسیا ئەگەر هەوڵ بدرێت بوەستێندرێت، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا باسی لەوەشکرد، پێویستە پووتین یش ئەوە بزانێت کە هاوپەیمانی ناتۆش هاوشێوەی رووسیا خاوەنی چەکی ئەتۆمییە و ئەوەش هەموو شتێکە کە ئێمە لە ئێستادا بیڵێین لەبارەیەوە.
دوێنێ پێنج شەممە ڤلادیمێر پووتین سەرۆکى ڕووسیا لەبەرامبەر هەڕەشەکانى ئەمریکاو ئەورووپا رایگەیاند، "هەر وڵاتێک بیەوێت بمان وەستێنێت وانەیەکی پێدەدەین هەرگیز لە مێژوودا تووشی نەبووبن"
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە