وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا پشتیوانی دادگاییکردنی بەشار ئەسەد دەکات
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا پشتیوانی دادگاییکردنی بەشار ئەسەد دەکات
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا پشتیوانی دادگاییکردنی بەشار ئەسەد دەکات و دەڵێت "ئەوەی دەبێت بگۆڕدرێت، سەرۆکی سووریایە، نەک فەڕەنسا هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت".
کاترین کۆلۆنا، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ووتی: "بەرەنگاربوونەوەی تاوان و سزادانی تاوانباران، بەشێکە لە بەهاکانی دیپلۆماسیەت فەڕەنسا".
کۆلۆنا پاڵپشتی خۆی بۆ دادگایی کردنی سەرۆککۆماری سووریا ڕاگەیاند بە بەڵگەی کوژرانی "سەدان هەزار کوژراو" و "بەکارهێنانی چەکی کیمیایی" لە کاتی شەڕ و پێکدادانەکان کە لە ساڵی ٢٠١١ ەوە دەستی پێکردووە".
فەڕەنسا دووپاتی کردبووەوە کە سیاسەتی خۆی بەرامبەر بەشار ئەسەد ناگۆڕێت، دوای بەشداری کردنی لە لووتکەی عەرەبی و گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی، کۆلۆنا ش دووپاتی کردەوە کە بەدڵنیایی یەوە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا لە کارنامەدا نییە و تەنانەت گۆڕینی هەڵوێستی فەڕەنسا بەرامبەر بە سەرۆکی سووریا بوونی نییە، بەڵکوو ئەوەی پێویستە بگۆڕدرێت، بەشار ئەسەد خۆیەتی.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە