وەزیری دەرەوەی قەتەر گەیشتە عێراق
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی قەتەر گەیشتە عێراق
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی، محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئالثانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و له‌لایه‌ن فوئاد حسێن هاوتا عێراقیه‌كه‌یه‌وه پێشوازی لێكرا.
ئه‌مڕۆ فوئاد حسێن له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا پێشوازی له محه‌مه‌د بن عه‌بدۆلڕه‌حمان ئالی ثانی وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر كرد و له‌دیدارێكدا باسیان له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو ووڵات و گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق و موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی دیكه‌ی باڵای حكوومه‌تی عێراق كۆببێته‌وه.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە