وەزیری دەرەوەی لیتوانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

پەیامی کورد     ...    وەزیری دەرەوەی لیتوانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

وەزیری دەرەوەی لیتوانی، گابریلیوس لاندێسبێرگیس، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦/١/٢٠٢٢، ستایشی عێراقی کرد کە گەشتەکانی بۆ بیلاڕووسیا ڕاگرتووە، بڕیاریشە سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بکات.

لاندسبێرگیس، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ فوئاد حسێن، هاوتا عێراق ییەکەی لە بەغدا ڕایگەیاند، هیوادارە هەماهەنگی لە نێوان لیتوانی و عێراق هەبێت بۆ دۆزینەوەی چارەیەک بۆ تراژیدیای کۆچکردن، بە بەهێزکردنی متمانە لە نێوان هەردوو ووڵات.

ئاماژەی بەوەش دا کە عێراق یەکەم ووڵات بووە گەشتی ئاسمانی بۆ بیلاڕووسیا ڕاگرتووە و عێراق یشی بە مۆدێلێکی نایاب بۆ مامەڵەکردن و درووستکردنی متمانە وێنا کرد.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە کۆنگرەکەدا ڕایگەیاند، بەردەوامن لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو ووڵات و، سوپاسی وەزیری دەرەوەی لیتوانی شی کرد کە ڕۆڵی گەورەی لە یارمەتیدانی عێراق لە بوارە جیا جیاکاندا هەبووە.

ئەوەشی خستە ڕوو، هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ لابردنی عێراق لە لیستی ووڵاتە پڕ مەترسییەکان، ئەوەش لە بابەتی تیرۆر و پارە شوشتنەوەدا، هاوکات ناوی عێراق لەو لیستەشدا سڕاوەتەوە، ئەوەشی بە سەرکەوتنێکی دیپلۆماسی عێراق وێنا کرد.

لەسەر بەرنامەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی لیتوانی، وەزیری دەرەوەی عێراق، ڕوونی کردەوە، بەرنامەکەی چڕوپڕە و لە بەغدا لەگەڵ موستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە و، سەردانی هەولێریش دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسان و سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە