وەزیری دەرەوەی ووڵاتی قەتەر گەیشتە هەولێر
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ووڵاتی قەتەر گەیشتە هەولێر
دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە محه‌مه‌د بن عه‌بدۆلڕه‌حمان ئالسانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم پێشوازی لێ‌کرا.
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق و لەگەڵ سەرۆکۆمار و بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبووەوە، کاتژمێر ٤:٠٠ ی ئێوارەی ئەمڕۆ موحه‌مه‌د بن عه‌بدۆلڕه‌حمان ئالسانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و بەرپرسانی دیکەی کوردستان پرسی پەیوەندییەکان و چۆنیەتی گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان تاوتوێ دەکەن.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە