وەزیری دەرەوەی پێشووی پاکستانیش دەستبەسەر کرا

پەیامی کورد   ...  وەزیری دەرەوەی پێشووی پاکستانیش دەستبەسەر کرا

لە کاتێکدا حکوومەتی پاکستان سوپای ووڵاتەکەی بڵاوکردووەتەوە بۆ یارمەتیدان لە کۆتاییهێنان بە نائارامییە کوشندەکانی دوای دەستگیرکردنی عۆمران خان، دەسەڵاتدارانی ئەو ووڵاتەش شا مەحموود قوڕەشی وەزیری پێشووی دەرەوەی ووڵاتیان دەستگیرکردووە.

دوای دەستگیرکردنی عۆمران خان، لایەنگرانی هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانە سەربازییەکان و ماڵی ژەنەراڵێکی باڵای سوپایان لە لاهوور تاڵان کرد. هەروەها باڵەخانە حکوومییەکانی دیکەش لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ئاگریان تێبەردرا. لەم تووندووتیژیانەدا لانی کەم ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە. پۆلیس تەنیا لە کاتی خۆپیشاندانەکانی پەنجاب کە زێدی عۆمران خانە، زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ کەسی دەستگیر کردووە.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە