وەزیری دەرەوەی ڕووسیا : پلانی ڕۆژئاواییەکانی گۆشەگیرکردنی ڕووسیایە و شکستی هێنا

پەیامی کورد   ...  وەزیری دەرەوەی ڕووسیا : پلانی ڕۆژئاواییەکانی گۆشەگیرکردنی ڕووسیایە و شکستی هێنا

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ لە پەیامێکدا رایگه‌یاند، پلانی ووڵاتانی رۆژئاوایی بۆ گۆشەگیرکردنی ڕووسیا شکستی هێناوە".
سێرگی لاڤرۆڤ له‌میانەی ووتارێكدا لەبەردەم دومای ڕووسیا (ئەنجوومەنی نوێنەران) رایگه‌یاند، "لە چوارچێوەی پەرەسەندنی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەگەڵ ووڵاتانی رۆژهەڵاتی جیهانی و باشووری جیهانی سەبارەت بە داهاتوو، پێدەچێت شتێکی لۆژیکی بێت کە پلانەکانی کەمینەی رۆژئاوا بۆ گۆشەگیرکردنی ڕووسیا، شكستیهێناوه‌".
ئاماژەی بەوەش کرد، تەنانەت دەستپێشخەرانی سیاسەتی دژە ڕووسیاش ناچارن دان بەوەدا بنێن، بەڵام توانای کردەوەی شەڕانگێزییان تەواو نەکردوە و بەردەوام دەبن لە زیادکردنی فشارەکان لەسەر مۆسکۆ و هاوپەیمانەکانی، بۆ ئەم مەبەستەش نەک تەنها هێزەکانی ئۆکراین بەکاردەهێنێت، بەڵکو جبەخانەیەکی فراوانی ئامڕازەکانی شەڕی تێکەڵاو لە بواری ئابووری، دارایی، فەزای زانیاری، کولتوور و وەرزشیشدا بەکاردەهێنێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا جەختی لەوەکردەوە، "واشینتۆن و هاوپەیمانەکانی دەستبەرداری خەونەکانیان نابن کە شکستێکی ستراتیژی بەسەر ئێمەدا بسەپێنن، بەڵام لەم دواییانەدا دوای بینینی کردەوە سەرکەوتوەکانی سوپای ڕووسیا لە شانۆی ئۆپراسیۆنەکانی ئۆکراین ، ڕۆژئاوا چیتر باسی سەرکەوتنەکەی ناکات".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، ئاسایشی ڕووسیا بە خاکە نوێیەکانیشەوە بە شێوەیەکی متمانەپێکراو گەرەنتی دەکرێت و ئامانجەکانی ئۆپراسیۆنی تایبەت لەم چوارچێوەیەدا بەدیدێت.


ئەم بابەتە 12027 جار خوێندراوەتەوە