وەزیری دەرەوە عەرەبستان  :  متمانەیان بە ئێمە دا کە بەرنامە مووشەکییەی ئێران لە ووتووێژەکاندا دەگونجێندرێت

پەیامی کورد      ...      وەزیری دەرەوە عەرەبستان  :  متمانەیان بە ئێمە دا کە بەرنامە مووشەکییەی ئێران لە ووتووێژەکاندا دەگونجێندرێت 

فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی ڕایدەگەینێت کە بەرنامە مووشەکییە بالێستیکییەکەی ئێران لە هەر جۆرە ڕێکەوتنێک ی داهاتوو لەگەل تاران دەگونجێندرێت .

شازادەی سەعوودی لە ووتووێژ لەگەل کەناڵی فڕانس ٢٤ بە ئاماژەدان بەم بابەتە جەختی کردەوە کە متمانە بە عەرەبستانی سەعوودی دراوە نە تەنیا بەرنامەی مووشەکی ئێران کە ڕەفتارەکانی تاران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاڵپشتییەکانی لە گرووپگەلی چەکدار لە عێراق و لۆبنان و یەمەن لە هەر جۆرە ووتووێژێکی داهاتوو لەگەڵ ئێران لە دەستووری کار دا دابنرێت .ل

فەرحان ئالی سەعوود هەروەها بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ کەم و کۆڕیگەلێکی هەبوو ووتی  : ئێمە متمانەمان هەیە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە سەختی هەوڵ دەدات تاکوو متمانەی بە دەست بهێنێت کە کەم کۆڕییەکان لە بەرجام نەمێنێت و هەروەها پێداچوونەوە و بەداوداچوون بکرێت لە سەر ناسەقامگیری لە ناوجەکە کە لە دوای چالاکییەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست درووست بووە .

هەروەها ووتی کە هیچ کەناڵێکی ووتووێژی ڕاستەوخۆ لە نیوان ئێران و عەرەبستان بوونی نییە بەڵام لە هەمان حاڵدا پاشایەتی سەعوودی ئامادەیی هەیە لە ئەگەری ئەوەی کە ئێران کردارەکانی بگۆڕێت لەگەڵ تاران ووتووێژ ئەنجام بدات .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە