وەزیری زانیاری و هەواڵگری ئێران هەڕەشەی هێرشی سەربازی و نیزامی بۆ سەر هێز و حێزبە کوردییەکان دەکات

پەیامی کورد      ...    وەزیری زانیاری و هەواڵگری ئێران هەڕەشەی هێرشی سەربازی و نیزامی بۆ سەر هێز و حێزبە کوردییەکان دەکات .

ئیسماعیل خەتیب وەزیری زانیاری و هەواڵگری ئێران لە سەفەرێکدا بۆ پارێزگای ئۆرمیە هەڕەشەی هێرشی سەربازی و نیزامی بۆ سەر هێز و حێزبە کوردییەکان دەکات لە هەرێمی کوردستان .

ئەم وەزیری کە ئەندامی سوپای پاسداران ە بە دووبارە کردنەوەی هەڕەشەگەلێکی دیکەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ، بە واتای دەرکردنی حێزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستان ووتی :  بە پێی ڕێکەوتننامەی ئەنجامدراو دەبێ عێراق لە زووترین کاتدا ئەوان بێ چەک بکات .

ئەم هەڕەشانە لە حاڵێکدا دووبارە دەکرێتەوە کە موحەممەد پاکپوور فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاسداران پێشتر جگە لە هەڕەشە لە حێزبە کوردییە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە بە ئامانج گرتنی مەقەڕرەکانی ئەم حێزب و گرووپانە هۆشداری داوە .

 


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە