وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێم پەیامێکی گرینگ ئاراستەی هاووڵاتیانی کوردستان دەکات و زانیاری گرینگ سەبارەت بە ڕێکەوتنیان لەگەڵ بەغدا ئاشکرا دەکات
وەزیری سامانە سرووشتییەکان ئاشكرایده‌كات، بۆ ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق ڕێكه‌وتون ته‌واوى پێداویستیه‌كانى نه‌وتى سپى هه‌رێمى كوردستان به‌غدا دابینى بكات، ده‌شڵێت:"لە٢٣ى ئه‌م مانگه‌وه ڕۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزین ده‌گاتە هەرێمی کوردستان‌و نرخی لیترێک بەنزینیش ده‌بێته ٦٥٠ دینار".
د. کەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سرووشتییەکانى حكوومه‌تى هه‌رێم ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌ێنێت، "له‌سه‌ر سێ خاڵ ڕێكه‌وتووین و یەکێکیش لەوانه ناردنی نەوتی سپییه لەبەغداوە، هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێککەوتوین کە لەئەمساڵدا هەموو پێداویستییەکانی کوردستان لەنەوتی سپی بەتەواوەتی لەلایەن بەغداوە دابینبکرێت".
ئه‌وه‌شى ووت:"ئه‌و سێ شته‌ى له‌سه‌رى ڕێكه‌وتین یه‌كه‌میان وه‌كوو ووتم ناردنى نه‌وتى سپى بوو، واتە ئەمساڵ بۆ ئەم زستانە نەوتی سپی دەگاتە هەموو ماڵێکی کوردستان، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتەکەش لەمانگی ١٠ی ئەمساڵەوە دەستپێدەکات، دوه‌میش، دوای پەیوەندیی نێوان من‌و وەزیری نەوتی عێراق گەیشتینە ئەو بڕیارە ڕۆژانە لەعێراقەوە بڕی یەک ملیۆن لیتر بەنزین بگاتە هەرێم‌و ئەو پرۆسەیەش لە٢٣ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات".
سه‌باره‌ت به‌نرخى به‌نزینیش وه‌زیرى سامانه سرووشتیه‌كان ئاشكرایكردوه، "بڕیاروایه لە٢٣ی ئه‌م مانگه‌وه ڕۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزین بگاتە هەرێمی کوردستان‌و نرخی لیترێک بەنزینیش له‌هه‌رێم ده‌بێته ٦٥٠ دینار".
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە