وەزیری شەڕی ئیسرائیل : بڕیارەکەی دادگای لاهە نایاسایی و لایەنگرانەیە " بۆ هەر پێشهاتێک ئامادەین "

پەیامی کورد     ...   وەزیری شەڕی ئیسرائیل   :  بڕیارەکەی دادگای لاهە نایاسایی و لایەنگرانەیە  " بۆ هەر پێشهاتێک ئامادەین " 

وەزیری شەڕی حکوومەتی ئیسرائیل بێنی گانتس ڕایگەیاند ، بڕیارەکەی قازییەکانی دیوانی کەیفەری نێودەوڵەتی بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکان لە دژی ئیسرائیل نایاساییە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بێنی گانتس ، وەزیری شەڕی ئیسرائیل لە پەیامێکی تایبەت دا بە ئاماژەدان بە بەرپرسانی ئەمنییەتی پلە باڵای ئەم ووڵاتە ڕایگەیاند : بڕیاری قازییەکانی دادگای باڵای لاهە هیچ پێگە و بنەمایەکی لە یاسا نیودەوڵەتییەکان دا نییە .

کانتس هەروەها ووتی : ئەرتەشی ئیسرائیل و خەڵک بە فیداکارییەوە و هەروەها پاڵپشتیکردن لە درووست بوونی " ووڵات " ی ئیسرائیل و بنەماکانی ئەرتەش و پابەندی بە ئەساس و پێگەی یاسا نێودەوڵەتییەکان ، بەردەوامی بە پاڵپشتییەکانی خۆیان دەدەن .

وەزیری شەڕی ئیسرائیل هەروەها ئەم بڕیارەی دیوانی باڵای نێودەوڵەتی بە " هەڵە " و " لایەنگرانە " ناو برد و ڕایگەیاند : ئیسرائیل بۆ هەر جۆرە پێشهاتێکی لە ناکاو کە ئەم بڕیارە دەیهێنێتە ئاراوە ئامادەیە . ناوەندە سەربازی و نیزامییەکان ، هاوڕا لەگەڵ باقی دامەزراوە و نیهادەکانی دیکەی ئیسرائیل بە هێزەوە بۆ هەر جۆرە زەرەرو زیان گەیاندن بە فەرماندەکان و هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل هەنگاو دەنێت و ئامادەیە .

و هەروەها ڕایگەیاند : ئەم دادگایە لە دەستی دوژمنانی ئێمەدایە 

 

 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە