وەزیری شەڕی ئیسرائیل بۆ یەکەمین جار بە شێوەی ڕاستەوخۆ داوایەک ئاراستەی فەلەستینی یەکان دەکات

پەیامی کورد    ...     وەزیری شەڕی ئیسرائیل بۆ یەکەمین جار بە شێوەی ڕاستەوخۆ داوایەک ئاراستەی فەلەستینی یەکان دەکات

بێنی گانتس وەزیری شەڕی ئیسرائیل بۆ یەکەمین جار لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی پەیامیکی ڤیدیۆیی یەوە ڕاستەخۆ فەلەستینی یەکانی ئاگادر کردەوە 

گانتز لەم پەیامەدا بە هۆی خراپتربوونی دۆخی بەربڵاو و گشتگیری ڤیرووسی کۆرۆناوە داوای لە فەلەستینییەکانی کرد تاکوو کات درەنگتر نەبووە بگەڕێنەوە سەر مێزی ووتووێژەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ

بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی جارۆزاڵم پۆست ئەو بە پێشوازی کردن لە زیندوو کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تەشکیلاتی خودمۆختاری فەلەستین و ئیسرائیل ووتی : " ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە حاڵی گۆڕانکارییە . بە قازانجی خۆتانە کە ببنە هاوڕا و لە ڕێگای گەرانەوە بۆ سەر مێزی ووتووێژەکان ، بۆ نەوەکانی داهاتوی خۆتان هیوابەخشی بکەن ."

وەزیری شەڕی ئیسرائیل لە ووتارەکەی خۆیدا هەروەها ڕایگەیاند کە نەهادگەلی ژێر دەستی خۆی ئاگادر کردووەەتەوەو نفەرمانی پیکردوون لە ڕاستای بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا یارمەتی و هاوکاری فەلەستینییەکان بدەن و ئەوانەی کە لە سەر خاکەکەی ئەوانیش خەریکی ئیش ا کارن واکسەن یان پێدەدرێت .

 


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە