وەزیری شەڕی ئیسرائیل لە دامەزراندنی سەرۆکی نوێی مووساد تووڕەیە
پەیامی کورد ... وەزیری شەڕی ئیسرائیل لە دامەزراندنی سەرۆکی نوێی مووساد تووڕەیە
گانتس وەزیری شەڕی ووڵاتی ئیسرائیل لە دامەزارندی سەرۆکی نوێی مووساد لە لایەن بێنیامین ناتانیاهوو وەوە تووڕەیە
وەزیری شەڕ و سەرۆکوەزیرانی دەورەیی ئیسرائیل ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو تووڕەیی خۆی سەبارەت بە دامەزارندنی سەرۆکی نوێی مووساد ڕاگەیاند
بە پێی ڕاپۆرتێک کەناڵی کان ١١ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بێنی گانتس وەزیری شەڕ و سەرۆکوەزیرانی دەورەیی ئەم ووڵاتە لە دوای دامەزراندنی جێنشینی یووسی کۆهێن کە لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە سەرۆکایەتی مووسادی لە دەستدایە لەگەڵ ناتانیاهوو ووتووێژێکی تەلەفۆنی یان هەبووە .
لەم ووتووێژە تەلەفۆنییەدا گانتس تووڕەیی خۆی سەبارەت بە بڕیارەکەی ناتانیاهوو ڕاگەیاندووە .
بە ووتەی سەرچاوەکان ئەم جارەش ناتانیاهوو سەربوخۆ کاری کردووە و لە پێشترەوە لەمبارەیەوە کە بڕیارەکەی چییە لەگەڵ گانتس ڕاوێژ و قسەی نەکردووە .
گانتس سەرەڕای وەزارەتی شەڕی ئیسرائیل ، سەرۆکوەزیرانی جێگۆڕکێی یە و بڕیار وایە هەر یەکە بە نۆبەت ١٨ مانگ پۆستی سەرۆکوەزیرانی لە ئەستۆ بگرن
سێ شەممە ناتانیاهوو لە دامەزارندنی سەرۆکی نوێی مووساد هەواڵ دەدات کە چاوەڕێ دەکرێت کارەکانی خۆی لە مانگی جوون دا دەست پێبکات
سەرچاوەکانی ئیسرائیلی لە ڕاگەیاندنەکانی خۆیاندا ناوی سەرۆکی نوێی مووساد یان بەم، شێوەیە ڕاگەیاندووە بە کەلیمەی " د " و هەروەها ڕایانگەیاندووە کە ناوی ئەو کەسە هێشتا نهێنی و شاراوەیە
ئەم بابەتە 12016 جار خوێندراوەتەوە