وەزیری شەڕی ئیسرائیل هەواڵ لە کڕینی سکادرانێکی دیکەی فڕۆکەی شەڕکەری جۆری F-35 دەدات

پەیامی کورد     ...    وەزیری شەڕی ئیسرائیل هەواڵ لە کڕینی سکادرانێکی دیکەی فڕۆکەی شەڕکەری جۆری F-35 دەدات

وەزیری سەڕی ئیسرائیل لە نیازی ئەم ووڵاتە سەبارەت بە کڕینی سکادرانێکی دیکەی فڕۆکەی شەڕکەری سەرووی پێشکەوتووی جۆری F-35 ی ڕاگەیاند .

 بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان بێنی گانتس ڕەقیبی ناتانیاهوو وەزیری شەڕی ئیسرائیل رایگەیاند ئەم ووڵاتە بە نیازە سکادرانێکی دیکەی فڕۆکەی شەڕکەری نەوەی پێنجەم و شاراوەکاری جۆری F-35 لە ئەمریکا بکڕێت .

ئیسرائیل تاکوو ئێستا دوو سکادرانی تەواو لەم جۆرە فڕۆکە شەڕکەرەی لە ئەمریکا کڕیوە . ئەمە لە حاڵێکدایە کە یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی ئیمارات بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ، کڕینی ئەم جۆرە لە فڕۆکەی جێت ی شەڕکەر بووە . ڕووداوێک کە ئیسرائیل بە تووندی دژایەتی لەگەڵ دەکات 

گانتز لە ووتووێژێکی تایبەت دا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی Ynet ووتی : ئێمە دوو سکادران لە فڕۆکەی شەڕکەری جۆری F-35 مان لە بەر دەست دایە و بە نیازین سێیەمین سکادرانیذ بکڕین . ئەمە بابەتێکە کە من بە ئەمریکییەکانم ووتووە . من سکادرانێکی دیکە لەم شەڕکەرانە دەکڕین و دواتر بڕیار دەدەم کە ئایا لەگەڵ F-35 بەردەوامی بدەین یا خود ئێف ١٥ ی تایگەر

جێگای ئاماژەدانە کە سیاسەتی ئەمریکا هەموو کات و بەردەوام لە سەر پێگەی باڵایی سەربازی و نیزامی ئیسرائیل لە سەرووی ووڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێداگر بووە .

 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە