وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
وەزیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنی (save you) رایده‌گه‌ینێت، ده‌مه‌وێ سوپاسی هێزه‌كانی پۆلیس بكه‌م، كه زه‌حمه‌تی و قوربانی ده‌به‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی تاوانباران ده‌ستگیر بكه‌ن.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هید (نه‌قیب محه‌مه‌د) داده‌نوێنین، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له پارێزگای سلێمانی له‌كاتی ئه‌ركی فه‌رمیدا به‌ده‌ستی ژماره‌یه‌ك تاوانبار شه‌هید كرا و دروود بۆ گیانی ده‌نێرین، سه‌ره‌خۆشیش له كه‌سوكاری ده‌كه‌ین.
وه‌زیری ناوخۆ راشیگه‌یاند، داوا له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی ده‌كه‌ین به‌دواداچوونی جددی بۆ تاوانی كووشتنی (نه‌قیب محه‌مه‌د) بكه‌ن، كه بۆ پاراستنی ئافره‌تێك له ئه‌ركی فه‌رمیدا شه‌هید كرا، ئه‌وانه شه‌هیدی وڵاتن.
وه‌زیری ناوخۆ ده‌شڵیت:" له‌سه‌ر به‌رگریكردن له یاسا، زۆربه‌ی پۆلیس و ئه‌فسه‌ران تووشی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بنه‌وه، رۆژانه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت، بۆیه قبوڵناكرێت كه‌س ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر هێزه‌كانی ناوخۆ".
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە