وەزیری ناوخۆ : ڕێژەی تاوان زیادی کردووە
پەیامی کورد ... وەزیری ناوخۆ : ڕێژەی تاوان زیادی کردووە
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، ڕێژەی تاوان لە ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمى كوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند: ''بەھۆی نەبوونی ھەماھەنگی لە نێوان دەسەڵاتی دادوەری و ھێزە ئەمنییەکاندا، ڕێژەی تاوان لە ھەرێمی کوردستان ڕووی لە ھەڵکشان کردووە.''
جەختیشی لەوە کردەوە، کە نابێت کێشە یاسایییەکان، لە ڕێگەی سوڵحی عەشائیەرییەوە چارە بکرێن. داوایشی لە دادوەرەکان کرد، هەر کەسێک مافی ئازاکردنی بە دەستەبەری نەبێ، ئازادی نەکەن.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە