وەزیری نوێی ناوخۆی ئیتاڵیا هۆشداری دەداتە ئاڵمانیا و نۆرڤێژ

پەیامی کورد    ...   وەزیری نوێی ناوخۆی ئیتاڵیا هۆشداری دەداتە ئاڵمانیا و نۆرڤێژ

وەزیری نوێی ناوخۆی ئیتاڵیا هۆشداری داوەتە ئاڵمانیا و نۆرڤێژ سەبارەت بە دوو کەشتی رزگارکردنی کۆچبەران کە لە دەریای ناوەڕاستدا کاردەکەن و ئاڵای ئەو دوو ووڵاتەیان هەڵکردووە، دەشڵێت "چیتر ئیتاڵیا کۆچبەر وەرناگرێت".

ماتیۆ پیانتێدۆسی لە ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی "لا ستامپا"ی ئیتاڵیدا ووتی "جارێکی دیکە هۆشداری دەدەینە ئەو دوو ووڵاتە کە کەشتییەکان ئاڵای ئەو ووڵاتانەیان پێوەیە".

وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند "كه‌شتی ئه‌ڵمانی "هیومانتی 1" و كه‌شتیی "ئۆشن ڤایكینگ"ی نۆرڤێژ به‌پێی ستاندارده‌كانی ئه‌ورووپا و ئیتاڵیا له‌ بواری ئاسایش و كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆچی نایاسایی مامەڵە ناكه‌ن.

شایانی باسە تیمەکانی ڕێکخراوی فریاگوزاری "SOS Humanity" و "SOS Mediterranee" تا ئێستا زیاتر لە 300 کۆچبەریان لە دەریا ڕزگار کردووە.

پیانتیدۆسی گوتی "کاتێک کۆچبەرێک لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان سواری کەشتییەک دەبێت، بەرپرسیاریەتی دەکەوێتە سەر ئەو ووڵاتەی کەشتییەکە ئاڵاکەی هەڵداوە،

ئاماژەشی بە رەتکردنەوەی ووڵاتەکەی کرد بۆ وەرگرتنی ئەو پەنابەرانەی لە دەریادا رزگارکراون، بە کۆچبەرانیشەوە.

ڕۆژی سێشەممە، حکوومەتی نوێی ڕاستڕەو لە ئیتالیا متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی سەرۆکەکەی جۆرجیا مێلۆنی ووتارێکی لەبارەی سیاسەتی گشتی ووڵاتەکەی پێشکەشکرد پەیوەندی لەگەڵ ئەورووپا، شەڕ لە ئۆکراین و پرسی کۆچبەرانی باسکرد.

سه‌باره‌ت به‌ كۆچكردن، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا جه‌ختی له‌ خواستی حكوومه‌ته‌كه‌ی كرده‌وه‌ بۆ راگرتنی ئه‌و کەسانەی كه‌ به‌ كۆچی نائاسایی و بازرگانیكردن به‌ مرۆڤەوە له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست دەپەڕنەوە بەرەو ووڵاتەکەی.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە