وەزیری نەوتی هێند : بە دوای دەستپێکردنەوەی کڕینی نەوتی ئێران و ڤەزۆئێلاین لە دەورەی سەرۆککۆماری بایدن دا
پەیامی کورد ... وەزیری نەوتی هێند : بە دوای دەستپێکردنەوەی کڕینی نەوتی ئێران و ڤەزۆئێلاین لە دەورەی سەرۆککۆماری بایدن دا
دارمێندرا پردان ، وەزیری نەوتی هێند ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی بە دوای گۆڕانکاری لە ووڵاتانی سەرەکی و بنچینەیی هاوردەکاری نەوتی یە و ئەمە بریتی دەبێت لە سەرگرتنەوەی هاوکارییەکان لە ئێران و ڤەزۆئێللا لە دوای لە ئەستۆ گرتنی پۆستی سەرۆککۆماری لە لایەن جۆ بایدن ەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەو لە ووڵام بە پرسیارێک دەربارەی لە سەرگرتنەوەی هاوردەکردنی نەوت لە ئێران و ڤەنزۆئێللاوە لە ماوەی دەورەی سەرۆککۆماری بایدن دا ووتی : " وەکوو کڕیارێک ، سەرچاوەی کڕینی نەوتی زیاترمان دەوێت ، دەبێ ووڵاتانی جێگای مەبەستی زیاتر بۆ کڕینی نەوت مان لە بەر دەست دا هەبێت .
ئەم بابەتە 12000 جار خوێندراوەتەوە