وەزیری نەوتی ڤەنزۆئێللا هەواڵ لە هێرشی تێرۆریستی بۆ سەر کارگەی گازی PDVSA دەدات

پەیامی کورد     ...    وەزیری نەوتی ڤەنزۆئێللا هەواڵ لە هێرشی تێرۆریستی بۆ سەر کارگەی گازی PDVSA دەدات .

ژێرخانی کارگەی گاز ی " ئەلتەهیدۆ " PDVSA لە باکووری وولاتی ڤەنزۆئێللا بە هۆی تەقینەوەوە لەکار کەوتووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک وەزیری نەوت و جێگری سەرۆککۆماری ڤەەنزۆئێللا تارق ئەلئیسامی لەمبارەیەوە بەم شێوەیە لێدوانیان پێشکەش کرد .

ئەو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی : دەمەوێت بە کۆمەڵگای نیشتیمانی و نێودەوڵەتی سەبارەت بە هێرشی تێرۆرسیتی نوێ لە دژی کارگەی سەرەکی بەرهەمهێنانی نەوت ەکەمان هەواڵ بدەم ، مەبەستم لێرەدا کارگەی PDVSA ە " .

بە ووتەی ئەم وەزیرە هێرشی تێرۆریستی ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە شاری ئەلتەهرۆ لە ئیالەتی ماناگاس ڕوویداوە . لەوێ ناوەندی تۆپراسیۆنەکانی ئەلتەهیدۆ یە کە کارگەی بەرهەم هێنانی گاز هیدایەت دەکات . زانیارییەکانی پەیوەندیدار بە قوربانیان و زەرەر پیکەوتووانی ئەم ڕووداوە هێشتا لە بەر دەست نییە .

ئەلئیسامی هەروەها ئاماژەی کرد کەە بۆ نوێکردنەوەی بەپەلەی ئەو ژێرخانانەی کە کەوتوونەتە بە هێرشی پڕۆتۆکۆڵی فریاکەوتنەوە درووست کراوە . تیمەکانی چارەسەری لە شوێنی ڕووداوەکە خەریکی کارکردنن .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە