وەزیری هەواڵگری " ئیتلاعات " ی ئێران هۆشداری دەدات " ووڵاتانی یارمەتیدەری دوژمنانمان چاوەڕوانی تۆڵە بن "

پەیامی کورد    ...   وەزیری هەواڵگری " ئیتلاعات " ی ئێران هۆشداری دەدات " ووڵاتانی یارمەتیدەری دوژمنانمان چاوەڕوانی تۆڵە بن "

ئیسماعیل خەتیب ، وەزیری زانیاری و هەواڵگری " ئیتلاعات "ی ئێران لە پەیامێکی هۆشداری دا ڕایگەیاند : ئەو وولاتانەی کە هاوکاری دوژمنانی ئێمە بکەن چاوەروانی تۆڵەی قورس بکەن .

ئەمە لە حاڵێکدایە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە هەوڵدایە تاکوو ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە ناوخۆی ئێران کەم بکاتەوە

هەروەها ئەم وەزارەتە ڕایگەیاندووە جگە لە دەست بەسەر کردنی کەسانێک سەر بە حێزبی کۆمەڵە ، ٨ بۆمبی زۆر بەهێز بۆ تەقاندنەوەی ئامانجی سەرەکی و ٨ بۆمبی بچووک تایبەت بە ڕووخاندنی کەرەستە و کەل و پەل یشی دۆزیوەتەوە

ئیسماعیل ی خەتیب وەزیری هەواڵگری بە ئاماژەدان بە دەست بەسرەکردنی چەند کەس بە تاوانی " هەوڵدان بۆ تەقینەوە لە دامەزراوەگەلی هەستیار لە ئێسفەهان ، ئەم کارەی " جمووجووڵی گرووپگەلی دژە شۆڕش  و حێزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران ناو برد و هەڕەشەی کرد کە دەبێ چاوەڕوانی تۆڵە بن .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە