وەزیری هەواڵگری و زانیاری پێشووی عەرەبستان ڕەخنەی تووند ئاراستەی ئیسرائیل دەکات

پەیامی کورد     ...     وەزیری هەواڵگری و زانیاری پێشووی عەرەبستان ڕەخنەی تووند ئاراستەی ئیسرائیل دەکات

 وەزیری هەواڵگری و زانیاری پێشووی عەرەبستان لە کۆنفڕانسی ئەمنییەتی بەحرەین ، بە تووندی ڕەخنەی ئاراستەی ئیسرائیل کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک تورکی ئەلفەیسەل شازادەی ناسراوی عەرەبستانی سەعوودی کە پێشتر زیاتر لە دوو دەیە سەرۆکایەتی دەزگای هەواڵگری و زانیاری ئەم ووڵاتەی لە سەر شان بووە و باڵیۆزی عەرەبستانی سەعوودی بووە لە ئەمریکا و بەریتانیا ، لە دانیشتنی ئەمنییەتی ڕۆژی یەکشەەممەی بەحرەین کە بە شێوەی ئانلاین بەڕێوە چوو بە تووندی گابی ئەشکەنازی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلی خستە بەر ڕەخنەوە و ووتی : هەر جۆرە ڕێکەوتنێکی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی دەبێ بۆ فەلەستینییەکان بۆ گەیشتنیان بە ووڵاتێکی سەربەخۆ یارمەتیدەر بێت .

تورکی ئەلفەیسەل جەختی کردەوە : ئیسرائیل هێزێکی داگیرکەری ڕۆژئاواییە کە فەلەستینییەکانی چ بە منداڵی و چ لە تەمەنی سەرەوە ، چ ژن و چ پیاوی لە گرتووخانەکانی بە خراپترین شێواز بە تاوانگەلی ئەمنییەتی ، بەند دەکرێن و ئەوان بە بێ دەستڕاگەیشتنیان بە عەدالەت لەم گرتووخانانە لەناو دەجن ئەوان بەو شێوەیەی کە حەز دەکەن ماڵەکانیان وێران دەکەن و هەر کەسێک کە بیانەوێت دەیکوژن 

ئەو هەروەها ووتی : ئیسرائیل ییەکان داواکاری پەیوەندی لەگەڵ عەرەبستانن بەڵام سەگە وەحشییەکانی خۆیان لە میدیاکان دا لە دژی ئێمە دەنێرن و ئەو ژەهرەی بە ووتارەکانیان دەیوەشێنن ناتوانرێ بە دەرمانی ئازارشکێنیش دەرمان بکرێت . تەنیا بە پیلانی ئاشتی عەرەبی سەرکەوتوو دەبین بەرامبەر بە ئێران و بێ بەشداری عەرەبستان ناتوانرێت ئەمە بە ڕێکەوتنی ئیبراهیم ناو بنێنین .

 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە