وەزیری ووڵاتی فەڕەنسا بە تاوانی دەستدرێژی کردن دەدرێتە دادگا

پەیامی کورد      ...   وەزیری ووڵاتی فەڕەنسا بە تاوانی دەستدرێژی کردن دەدرێتە دادگا

وەزیری ووڵاتی فەڕەنسا بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی دراوەتە دادگا

بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ جێراڵد دارمالین کە لە لایەن زۆرێک لە چالاکانی مەدەنی فەرەنساوە وەکوو وەزیرێکی تووندڕەو دەناسرێت بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە . قازی یەک با تاوانی دەستدرێژی سێکسی ، ئازار جنسی و خراپ بە کارهێنانی هێزیخۆی لە دەسەلات لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە . دارمالین بەوە تاوانبارە کە لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستدرێژی کردووەتە سەر ژنێک . ئەم ژنە بە هۆی هاوکاریکردنی یاساییەوە سەردانی ئەوی کردووە . دەنگ تۆمار کارو لە لایەن ئەوەوە بوونی هەیە کە بەم ژنە دەڵێت : من هاوکاریت دەکەم بەڵام تۆش دەبێت هاوکاری و یارمەتی من بدەیت .

لە لای خەڵک و جالاکنی سیاسی فەڕەنساوە وەزیری ووڵاتەکەیان لە دەوڵەتی ماکرۆن دا لە مانگەکانی دوایی دا کارنامەیەکی لە خۆی بە جێ هێشتووە کە بە هیچ شێوەیەک توانای بەرگری کردنی لە خۆی نییە لەبەر ئەوەی کە ئەو پاڵپشتی سەرەکی تاوانکاری وێنە و فیلم تۆمارکردنە لە هێزەکانی پۆلیس دا . دوو هەفتەی ڕابردووش ڕەفتاری وەحشیانەی هێزەکانی پۆلیس لەگەڵ ئامادەکاری ڕەش پێستی مۆسیقا و لێدانی ئەو ، کۆمەڵێک لە تووڕەیی ڕەفتاری وەحشیانەی هێزەکانی پۆلیسی لە فەڕەنسا بەدواوە بوو .

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە