وەزیری پێشمەرگە داوایەکی بەپەلە ئاراستەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی کوردستان دەکات
وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە سێ سەرۆکایەتی یەکەی هەرێم دەکات، "باڵاترین نیشانه‌ی ئازایه‌تی بەو خێزانە ببەخشرێت کە سێ کوڕیان شەهیدبوو".
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند"له‌گه‌ڵ سوپای عێراق گه‌یشتوینه‌ته رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی ئومێدمان وایه نه‌ك سنوورێكی دیاریكراو بۆ داعش دابندرێت، به‌ڵكوو به ته‌واوی بنه‌بڕی بكه‌ین، ئێمه ده‌مێكه هاوارمانه و داوامان له هاوپه‌یمانان كردوه به‌ڵام سوپای عێراق خه‌مسارد بووه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان شه‌هیدبوون به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سوپای عێراق چوونكه خه‌مسارد بووه له‌وه‌ی پێكه‌وه ئه‌و ناوچانه پڕبكرێته‌وه و ئۆپراسینۆنی هاوبه‌ش بكرێت و نه‌هێڵین داعش به‌و ئازادیه له هه‌ركوێیه‌ك ویستی چالاكی بكات".
هەروەها ووتیشی "داوا له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م باڵاترین نیشانه‌ی ئازایه‌تی به‌و خێزانه ببه‌خشرێت کە سێ کوڕیان شەهید بووە".
بە ووتەی وەزیری پێشمەرگە، له‌گه‌ڵ سوپای عێراق گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی ئومێدمان وایه نه‌ك سنوورێكی دیاریكراو بۆ داعش دابنرێت، به‌ڵكوو به‌ته‌واوی بنه‌بڕی بكه‌ین
لەدوای هێرشەکەى داعش لە کوڵەجۆ وەزارەتى پێشمەرگە کۆبوونەوەیەکى بە پەلەى ئەنجامداو تیایدا چەند بڕیارێکى راگەیاند بۆ رێکخستنەوەو دووبارە بەهێزکردنەوەى سەنگەرەکانى پێشمەرگە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە