وەزیری پێشمەرگە سەردانی مێحوەرەکانی پێشمەرگە دەکات و ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزیری پێشمەرگە سەردانی مێحوەرەکانی پێشمەرگە دەکات و ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ پَنجشهممه، له‌میانه‌ی سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بۆ هه‌ردوو مێحوه‌ری باشیك له‌گه‌ڵ خازر ـ مووسڵ رایگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه له ته‌واوی ناوچه‌كان سه‌نگه‌ره‌كانیان به رووی تیرۆریستان به‌هێز و تۆكمه‌یه، هه‌میشه ئاماده‌سازن به‌رامبه‌ر تیرۆریستان بجه‌نگن له پێناو ئارامی و ئاسایشی خاكی كوردستان و ناوچه‌كه
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌یاوه‌ری فه‌ریق جمال موحەمەد، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان، جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌ركان، سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له‌رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ كرد و میحوه‌ری باشیكیان به‌سه‌ر كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، "شه‌ونخوونی قاره‌مانێتی ئێوه هه‌رگیز له یادناكرێت، به‌و پێیه‌ی هه‌میشه هه‌وڵه‌كانتان بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری كوردستانه، له‌م پێناوه‌دا گیاندهبهخشن، تا خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌رجه‌م بۆنه و یاده‌كاندا به ئارامی كاته‌كانیان به‌ڕێبكه‌ن، بۆیه ئێوه هه‌میشه سیمبوولی تێكۆشان و قاره‌مانێتی گه‌له‌كه‌مانن و شانازیتان پێوه ده‌كه‌ین".
له وێستگه‌ی دووه‌می سه‌ردانه‌كه‌یدا ، وه‌زیری پێشمه‌رگه میحوه‌ری خازرـ مووسڵ ی به‌سه‌ركرده‌وه و له‌و سه‌ردانه‌شدا رایگه‌یاند، "جێگه‌ی دڵخۆشی ئێمه و هه‌مووانه هێزی پێشمه‌رگه له ته‌واوی ناوچه‌كان سه‌نگه‌ره‌كانیان به رووی تیرۆریستان به‌هێز و توكمه‌یه، هه‌میشه ئاماده‌سازن به‌رامبه‌ر تیرۆریستان بجه‌نگن له پێناو ئارامی و ئاسایشی خاكی كوردستان و ناوچه‌كه".
شۆڕش ئیسماعیل ووتیشی، "ئێمه وه‌كوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌موو پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه بۆ به‌هێزكردنی توانای سه‌ربازی و لۆجیستی بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریستان و تێكشكاندن و له ناوبردنیان".
وه‌زیری پێشمه‌رگه، له كۆتا سه‌نگه‌ری به‌رگری هێزی پێشمه‌رگه له‌چیای زه‌رتك، داوایكرد جه‌ژن بكرێته هه‌وێنی نزیككردنه‌وه و رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پشتگیری و پاڵپشتیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه ببێته سه‌نه‌دی به‌هێزكردنی هێزی پێشمه‌رگه و بونیاتنانی هێزێكی نیشتمانی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی سه‌ربازی سه‌رده‌می و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "دۆخی ئێستا وا ده‌خوازێت هه‌مووان و هاوكار و هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه بن، بۆ ئه‌مه‌ش داوایكرد پاڵپشتی دارایی و لۆجیستی و سه‌ربازی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی پێشمه‌رگه بكرێت".
وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاشكراشیكرد، "ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هاتوه‌ته ئاراوه، جێی بایه‌خه‌و هیواخوازن بگاته رێككه‌وتنێكی گشتگیر و كۆنكرێتی، كه زامنی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه و تێكشكانی ته‌واوه‌تی تیرۆریستانی لێده‌كه‌وێته‌وه".
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە